(ABNA24.com) بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، کۆمیتەی سیاسەتی دەرەکیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دوێشەو(سێ شەممە) نووسی؛ داوا لە سەرۆک کۆمار دەکەین تورکیا لەبەر کڕینی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ لە ڕووسیا، بایکۆت بکا.
"ئێلیۆت ئەنگل" نوێنەری دیموکرات لە ئەیالەتی نیۆیۆرک و سەرۆکی ئەو کۆمیتەش بەبڵاوکردنەوەی پەیامێکی توئیتەریی وتی: "بەرژەوەندییەکانی تورکیا نە بەهاوڕەوتیی لەگەڵ کرێملین، بەڵکوو لەهاوکاریی کردنی ئەمریکا، بەباشترین شێوە دابین دەبێ."
پاش ئەوەی یەکەم سیستەمی ئێس-٤٠٠ی ڕووسی گەیشتە تورکیا لەمانگی ژوولای، واشنگتۆن، تورکیای لە بەرنامەی چێکردنی فڕۆکەی ئێف-٣٥ بردەدەر و حەوتەی ڕابردووش پێشنیاری فرۆشی سیستەمی مووشەکیی پاتریۆت بە تورکیای هەڵوەشاند.
بەپێی ڕێککەوتنی تورکیا لەگەڵ ڕووسیا لەساڵی٢٠١٧، تورکیا چوار سیستەمی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی بەبڕی٢.٥ملیار دۆلار لەڕووسیا کڕی.
واشنگتۆن چەندین جار هەڕەشەی بایکۆت کردنی تورکیای هێناوەتە ئاراوە بێتوو سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئێس-٤٠٠ لەڕووسیا بکڕێ.
سەرباری هەڕەشەوگوڕەشەو زەخت وگوشارەکانی حکومەتی ئەمریکا، ئانکارا هەروا سورە لەسەر کڕینی ئەو سیستەمە مووشەکییە لە ڕووسیا.
/129
٢٨ ئاب ٢٠١٩ - ٠٩:٠٠
News ID: 972327
کۆمیتەی سیاسەتی دەرەکیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، خوازیاری بایکۆتی تورکیا بوو لەبەر کڕینی سیستەمیی بەرگریی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ لە ڕووسیا.